هەواڵ
SNN پلانی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچە ئاشكرادەكات
حكومەتی هەرێم لەئامادەكارییەكانی بۆ كۆكردنەوەی داهات و دابینكردنی موچەی فەرمانبەران بەردەوامەو پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری پەرلەمانیش ڕایدەگەیەنێت داهاتی پێویست لەبەردەستی حكومەت هەیەو SNNیش پلانی حكومەت بۆ دابەشكردنی موچە ئاشكرادەكات.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان، بە  SNNی ڕاگەیاند: ئەو زانیاریانەی لەلایەن حكومەتی هەرێم لەبارەی دارایی و داهاتەوە بڵاودەكرێنەوە، وردبینیكراوو متمانەپێكراو نین، تاوەكو پشتڕاست بكرێنەوە، ئێمەش ناتوانین لەسەر زانیاری وردبینی نەكراو هیچ بەڵێنێك لەسەر دۆخەكە بدەین.

داواشیكرد، حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ دابەشكردنی موچە و وتی:"بەپێی ژمارەكانی خۆیان كە وردبینی نەكراون، ڕۆژانە 250 تاوەكو 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، بۆیە پارەی پێویستی بۆ موچەی فەرمانبەران لەبەردەستدا هەیە، چونكە جگە لەداهاتی هەناردەی نەوت، داهاتی پاڵاوتگەكان و ناوخۆو فرۆشتنی نەوت بەتانكەریش هەیە".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەشی بە SNN دراون، حكومەتی هەرێم پلانی بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران داناوە، لەئێستاشدا دەستی كردوە بەكۆكردنەوەی داهاتەكان و دوای كۆكردنەوەی سەرجەم داهاتەكانیش، حساباتی موچەی وەزارەتەكان دەكات و بەپشتن بەستن بەو داهاتە، خشتەی موچە بڵاودەكاتەوە، بەڵام تائێستا ئەو داهاتەی لەماوەی دوو هەفتەی سەرەتای ئەمساڵ كۆكراوەتەوە، نەگەیشتۆتە ئاستی پێویست تا موچەی مانگی 10ی ساڵی 2017ی پێ دابەشبكات.

پێشتریش، د. نوری عوسمان سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاندبوو: حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران تا لەم مانگەدا بتوانێت موچەی مانگی 10ی  ساڵی ڕابردوو دابەشبكات.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 5 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 9:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.