هەواڵ
به‌غدا سزایه‌كی سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاده‌گرێت
لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ئاشكرایده‌كات بڕیارێكی‌ به‌غدا دژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕاگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دارایی بانكه‌ عیراقییه‌كان له‌گه‌ڵ بانكه‌ بازرگانی‌ و حكومی و سه‌ربه‌خۆكانی‌ هه‌رێم راگیراوه‌ و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌هه‌وڵداین له‌رێی واژوكۆكردنه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی‌ سه‌پێندراون هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌غدا چه‌ند سزایه‌كی بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ركرد و یه‌كێك له‌و سزایانه‌ش راگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دارایی بانكه‌كانی‌ عیراق بوو له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێم.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌ی‌ دارایی نێوان بانكه‌كانی‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ند بوارێكدا ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ و تاراده‌یه‌كیش ئه‌و مامه‌لاَنه‌ له‌چه‌ند بانكێكدا ئاسایی بۆته‌وه‌ و بڕیاری راگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاش كاری‌ پێناكرێت.

ئاشكراشیكرد، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌راگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دارایی بانكه‌كانی‌ عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌لاَم له‌ئێستادا تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و مامه‌لاَنه‌ ئاسایی بۆته‌وه‌.

وتیشی‌: وه‌ك نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌هه‌وڵداین له‌رێی واژوكۆكردنه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه‌ سه‌پێندراون هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و كاریگه‌ری نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  نه‌بێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  9 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 11:24AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.