هەواڵ
موچه‌ی مانگی ئه‌یلول له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم
به‌غدا موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی چوار فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی شارستانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: موچه‌ی مانگی ئه‌یلول گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگیراوه‌ بۆئه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ خه‌رج بكات و موچه‌كه‌ دابه‌شبكرێت.

عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی شارستانی سلێمانی به‌SNNی راگه‌یاند: له‌م رۆژانه‌دا ئاگاداركراینه‌وه‌ موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2017ی هه‌ر چوار فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت، نشینگه‌و كارتی زانیاری گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی"ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌دێت به‌شی موچه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سنووری هه‌رێم ناكات، پێویسته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پاره‌ی دیكه‌ی بخرێته‌سه‌ر".

سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول، عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید رایگه‌یاند: ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو دوێنێ‌ 10ی یه‌ك دابه‌شبكرايه، به‌ڵام دابه‌ش نه‌كرا، ره‌زامه‌ندی زاره‌كی له‌وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگیراوه‌ بۆئه‌وه‌ی كورتێهێنانی پاره‌كه‌ خه‌رج بكات و موچه‌كه‌ دابه‌شبكرێت.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  3 مانگ پێشتر - Jan 11 2018 9:23AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.