هەواڵ
وادەی دابەشكردنی موچەی بەرگری و فریاكەوتن راگەیەنرا
رێژەی پاشەكەوت لەموچەی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن یەكلایی دەكرێتەوە، فەرماندەی گشتی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتنیش رایدەگەیەنێت: رێژەی پاشەكەوت لەنێوان (18% بۆ 45%) دایەو رۆژی یەكشەممە یان دووشەممەی داهاتوو موچەكەیان دابەشدەكرێت.

خاڵە كاكەمەند فەرماندەی گشتی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن بەSNNی راگەیاند: رێژەی پاشەكەوتی لەموچەی هێزەكانی بەرگری فریاكەوتن لەنێوان(18% بۆ 45%)، واتە پۆلیسێك(18%) لەموچەكەی دەبڕێت و لیواش (45%)ی لێدەبڕێت.

وتیشی"لەئێستادا سەرقاڵی ئەوەین لیستی موچە لەسەر بنەمای رێژەی پاشەكەوت ئامادە بكەین، ئەوەش پێویستی بەچەند رۆژێك هەیە، بۆیە دابەشكردنی موچەی هێزەكانی بەرگری فریاكەوتن دەكەوێتە(یەكشەممە یان دووشەممە)ی داهاتوو".

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری دواكەوتنی موچەی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن بۆماوەی چەند رۆژێك بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە رێژەی لێبڕین لەكۆی بودجەی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن زیاتر بوو، بۆیە دوای بەدواداچوون ئەو كێشەیە چارەسەركراو ئێستا هەموو هێزەكان وەك یەك رێژەكەیان لێبڕدراوە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  10 مانگ پێشتر - Jan 10 2018 9:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.