هەواڵ
عەبادی ناردنی موچەی دوو وەزارەتی راگەیاند ...پرۆسەی وردبینیکردن دەستپێکراوە
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆی رایگەیاند:" پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو لەئێستاشدا وردبینی لەلیستی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دەستپێکراوە بەمەبەستی دیاریکردنی فەرمانبەرانی راستەقینە.


وتیشی:  دوای تەواوبوونی وردبینییەکان، موچەی ئەو دوو وەزارەتە خەرج دەکەین و وەزارەتەکانی دیکەش بەھەمان میکانیزم دەبێت.

عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد کە داوایان لە ھەرێمی کوردستان کردووە، ھاوکارییان بکات لە تەواوکردنی وردبینییەکە، راشیگەیاند:" کێشەکە ئەوەیە سیستمێکی باش لە ھەرێمی کوردستان نییەو نازانین ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی چەندە، ناشتوانین بەبێ بنەما موچە رەوانە بکەین.

سەرۆک وەزیرانی عیراق وتیشی: پرۆسەی وردبینییەکە کاتی دەوێت، بەڵام زۆر ناخایەنێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Dec 26 2017 8:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.