هەواڵ
پاشەكەوتی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت
لیستی پاشەكەوتی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و رێژەی پاشەكەوت لەنێوان(20% بۆ 70%) دەبێت، سەرچاوەیەكیش رایدەگەیەنێت: دابەشكردنی موچەی وەزارەت دەكەوێتە سبەینێ‌ یان رۆژی یەكشەممەی داهاتوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستیكەوتووە، رێژەی پاشەكەوتی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە پێشتر لەلایەن میدیاكان بڵاوكرایەوە گۆڕانكاری تێدا كراوە، ئەمڕۆ 20ی كانوونی یەكەم، وەزارەت بڕیاری كۆتایی لەسەر لیستی پاشەكەوتی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە دراوەو لیستەكەش رەوانەی وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت و وەزارەتی دارایی كراوە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانكارییەكەی ئاشكراكردو وتی"پاشەكەوتی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەڕێژەی (20%)ەوە دەست پێدەكات بۆ بەرزترین رێژەی پاشەكەوت كە ئەویش (70%)ە".

هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە،"پێشمەرگەیەكی ئاسایی رێژەی (20%) لەموچەكەی پاشەكەوت دەكرێت و كەمترین موچە لەوەزارەتی پێشمەرگە (400)هەزار دینار دەبێت، بەرزترین رێژەی پاشەكەوتیش (70%) كە ئەویش فەریق، بڕیكاری وەزارەت و راوێژكار دەگرێتەوە".

د.شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پێشمەرگە بەSNNی راگەیاند: وەزارەتی دارایی هیچ جیاوازییەكی نەكردووە لەبڕینی رێژەكانداو هەموویان رێژەی(38.1%) لەموچەكانیان بڕدراوە، بەڵام لەكۆبوونەوەی هەموو ئەنجومەنی وەزارەتدا بڕیاردراوە زۆرترین رێژە لەپلە باڵا  و پلەدارەكان ببڕدرێت و كەمترین رێژە لەپێشمەرگەیەكی ئاسایی ببڕدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN، كە لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستیكەوتووە، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەگەر سبەینێ‌ دابەش نەكرێت دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  4 مانگ پێشتر - Dec 20 2017 7:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.