هەواڵ
ئەمریكا گەورەترین سەربازگەی لەنزیك هەولێر كشاندەوە
هێزەكانی ئەمریكا گەورەترین بنكەی سەربازی خۆیان لەقەزای مەخموری نزیك هەولێر كشاندەوەو بەرپرسێكی یەكێتیش زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

ڕەشاد گەڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: مانگی ڕابردوو بەر لەدەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی قەزای حەویجە، ئەمریكا سەربازگەیەكی گەورەی لەگوندی پونگینە جێگیركرد، بەڵام ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەكەمی 2017، بەتەواوی كەلوپەلەكانیان لەو سەربازگەیە كشانەوە.

وتیشی:" سەربازگەیەكی زۆر گەورە بوو، بەسەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی لەخۆگرتبوو، بەشداربوون لەئۆپەراسیۆنەكانی ناوچەكەو وەك هێڵێكی پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكەش بوون، بەتایبەت لەنێوان هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی عیراق".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 5:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.