هەواڵ
حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ ئه‌نكه‌ره‌و به‌غدا ده‌كات
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ به‌غداو جوڵه‌پێكردنی‌ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ عیراق و هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ئاراسته‌ی‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌و وته‌بێژی‌ حكومه‌تیش ئاشكرایده‌كات، "دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و هێوربونه‌وه‌ ده‌چێت"، ده‌شڵێت:"هیوادارین له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ عه‌بادی‌ و یه‌ڵدرم هیچ بڕیارێك دژ به‌هه‌رێم نه‌درێت".

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌دوای‌ سه‌ردانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆسه‌ر ئارامگه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ شاری‌ سلێمانی‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ سه‌باره‌ت به‌دۆخی‌ ئێستای‌ عیراق و هه‌رێم ڕاگه‌یاند.

دزه‌یی ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ ڕویدا به‌ره‌و هێوربونه‌وه‌ ده‌ڕوات كه‌ عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی‌ جوڵه‌پێكردنی‌ هێزی‌ كرد، هیوادارین مه‌نتق باڵا ده‌ست بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ له‌هه‌رێم ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بینالی‌ یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیاو حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌به‌غدا سه‌فین دزه‌یی ڕایگه‌یاند، "لای‌ ئێمه‌ سه‌ردانێكی‌ ئاساییه‌، چونكه‌ دوو وڵاتی‌ دراوسێن و ئه‌وان په‌یوه‌ندیی ئابوری‌ و دیبلۆماسی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌".

له‌په‌یامێكیشدا بۆ عیراق و توركیا وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم داوایكرد، "داواده‌كه‌ین هیچ بڕیارێك دژ به‌هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌درێت له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئێمه‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كمان له‌به‌غدا نه‌كردوه‌، چونكه‌ ئێمه‌ بڕوامان به‌هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌، هیوادارین عیراقیش به‌هه‌مان ئه‌و نه‌فه‌سه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ گفتوگۆو دیالۆگ".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Oct 12 2017 12:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.