هەواڵ
گۆڕان دژایەتی خۆی بۆ ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کوردستان دەربڕی
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر گۆڕینی ناوی سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عیراق هاتەدەنگ، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكەش رایدەگەیەنێت: گۆڕینی ناوی سەركردایەتییەكە هیچ لەمەسەكە ناگۆڕێت، ئەو ئەنجومەنە نایاساییەو نەك هەر پاڵپشتی و بەشداری ناكەین، بەپێچەوانەوە دژی هەر كارێكی لەو شێوەیە دەوەستینەوە.

ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەكەم، سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عیراق كۆبۆتەوەو بەكۆی دەنگ بڕیاری ئەوەیاندا كە ناوی سەركردایەتییەكە بگۆڕن بۆ (ئەنجومەنی باڵای سیاسی كوردستان)، ئەمەش دوای ئەوەی دانانی ئەو ناوە لەلایەن بەشێكی زۆر لەلایەنە سیاسییەكان لەنێویشیاندا گۆڕان كەسایەتییە سیاسییەكانی هەرێمەوە رەخنەی توندی لێگیرا.

نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: وەكو هەر دەزگایەك لەدەرەوەی پەرلەمان و حكومەت دروست بكرێت، وەكو بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵیدا نین و دژی ئەوەین كە هەر كارێكی لەوشێوەیە بكرێت.

وتیشی: "ئەگەر ناوەكەشی بگۆڕێت هەر لەگەڵیدا نین و بەشداری تێدا ناكەین، چونكە نایاساییەو لەدەرەوەی دامەزراوە شەرعییەكانی هەرێم كاردەكات".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2017 9:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.