هەواڵ
وەفدێكی باڵای ئەڵمانیا سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات
بۆ گەیاندنی پەیامی هاوخەمیان، وەفدێكی باڵای ئەڵمانیا سەردانی ماڵی سەرۆك مام جەلال دەكەن و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-یش سوپاسگوزاری خۆی بۆ هەڵوێستی گەل و حكومەتی ئەڵمانیا دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەكەمی2017، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری سەرۆك مام جەلال و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە سیریل نان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق و وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر كە لە كورت ستۆكیڵ ستیلفێرد كونسوڵی گشتی و جێگرەكەی پێكهاتبوون.

لە دیدارێكدا، كە بافڵ تاڵەبانی لێپرسراوی كاروباری دژایەتی تیرۆر و تەحسین نامیق جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئامادەی بوون، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق لەگەڵ دەربڕینی پرسە و ماتەمینیی وڵاتەكەی بۆ لەدەستدانی سەرۆك مام جەلال، باسی لەوەكرد، ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال خەسارەتێكی گەورە بوو كە لە گەلی عیراق كەوت بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، كە دەیتوانی چارەسەری قەیران و كێشەكان بكات و لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبكاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵوێست و خەباتی سەرۆك مام جەلال لەپێناو ئازادیی و دیموكراسیی و پێكەوەژیان و یەكڕیزی نیشتمانیی جێگەی ستایش و پێزانینی هەمووان بووە، بۆیە هەمووانیش زۆر دڵتەنگن بۆ لەدەستدانی ئەو سەرۆكە مەزنە.

لەلایەن خۆیەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ وەفدە باڵاكەی ئەڵمانیا لە گەیاندنی پەیامی هاوخەمیان، هەروەها هەڵوێست و هاوكاری حكومەت و گەلی ئەڵمانیای دۆستی بەرزنرخاند كە زۆر بەخەمی چارەسەركردنی سەرۆك مام جەلال-ەوە بوون، بەتایبەت لەمیانەی سەردانەكانی سەرۆك مام جەلال-دا بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی لەو وڵاتەدا.


SNN:

محەمەد حیكمەت

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2017 7:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.