هەواڵ
فەرماندەیەكی پێشمەرگە هۆشداری بە هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەدات
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە، هۆشداری لە جوڵەپێكردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق بۆ كەركوك و ناوچە دابرێندراوەكانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگە دەدات و رایدەگەیەنێت: ئەگەر نیازی كارێكی لەو جۆرە بن، ئەنجامێكی خراپی دەبێت".

لەوەڵامی لێدوانێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە داوای لە هێزی پێشمەرگە كردبوو، لەناوچە دابرێندراوەكان رووبەڕووی هێزەكانی نەبنەوە، كەمال كەركوكی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزی پێشمەرگە، بەSNNی راگەیاند: ئەگەر سەرۆك وەزیرانی عیراق مەبەستی ئەوە بێت كە ئێستا لە سنووری قەزای حەویجە، هێزەكانی سوپا و پۆلیس و حەشد شەعبی لێیەو كێشەیان بۆ دروست نەكرێت، ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییەو پێكدادان روو نادات.

وتیشی: "بەڵام ئەگەر مەبەستی ئەوە بێت هێزە ئەمنییەكانی عیراق بێنە ناو كەركوك و ئەو ناوچانەی كە هێزی پێشمەرگە بەخوێن لە تیرۆریستانی داعش رزگاری كردووە، ئەوە هێزی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات".

بەوتەی كەمال كەركوكی، كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتییە، ئەگەر هێزە ئەمنییەكانی عیراق بیانەوێت لەو ناوچانە جێگیرببن، كە لەدوای 2014ەوە پێشمەرگە رزگاری كردوونەتەوە، ئەوە ئەنجامی خراپی بۆیان دەبێت و بە ئەزموونیش دەركەوتووە كە پێشمەرگە چۆن رووبەڕووی دوژمن دەبێتەوە.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Oct 11 2017 6:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.