هەواڵ
كۆبونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت..تایبه‌ته‌ به‌دابه‌شكردنی‌ نه‌وت
ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌، SNNیش ئه‌وه‌ی‌ زانیوه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌تده‌بێت به‌ده‌ركردنی‌ بڕیارێك له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان و هه‌رزانبونی‌ نرخه‌كه‌شی‌ له‌بازاڕدا.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازیی‌ و وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ نه‌وت و گازی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه‌".

وتیشی‌:"ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌دابینكردنی‌ نه‌وت بۆ هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نرخه‌كه‌شی‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمدا".

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازیی‌ و وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، "پێشتر ئێمه‌ وه‌كو یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌فه‌رمی‌ داوامانكرد حكومه‌ت هه‌رچی‌ زوه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌ودۆخه‌ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌باره‌ی‌ سوته‌مه‌نیه‌وه‌ به‌رۆكی‌ هاوڵاتیانی‌ گرتوه‌".

له‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم، حكومه‌تی‌ عیراق هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وت له‌ناحیه‌ی‌ بازیان ڕاگیراوه‌و تائێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ سه‌نته‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌.


SNN:

ئارام سه‌رحه‌د

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2017 1:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.