هەواڵ
خشته‌ی موچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.. لیسته‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا
هه‌رچه‌نده‌ تائێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ به‌فه‌رمی‌ واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئاب (مانگی‌ هه‌شت)ی‌ ڕانه‌گه‌یاندوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان  هه‌فته‌ی‌ داهاتوو خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ موچه‌ بۆ ئه‌و مانگه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كرێت، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ بۆ وردبینی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ست SNN كه‌وتوه‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لیستی‌ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ناردوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وردبینكرن له‌لیسته‌كه‌داو چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی‌ داهاتوو موچه‌كه‌یان پێبدرێت.

له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، هه‌فته‌ی‌ داهاتوو خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ موچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان موچه‌یان پێده‌درێت.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  2 مانگ پێشتر - Oct 11 2017 11:46AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.