هەواڵ
مالیكی وه‌ڵامی داواكه‌ی بارزانی ده‌داته‌وه‌
نوری مالیكی پشتیوانی له‌داواكه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی گفتوگۆكان له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا، راشیده‌گه‌یه‌نێت: به‌ڵام به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم، گفتوگۆ هیچ به‌هایه‌كی نابێت.

نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق، كه‌ ئه‌مڕۆ 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، پشتیوانی خۆی له‌ داواكه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی نوسینگه‌ی تایبه‌تی مالیكی، ناوبراو رایگه‌یاندووه‌، به‌ڵام به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم، گفتوگۆ هیچ به‌هایه‌كی نابێت.
ئه‌مڕۆ بارزانی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئاماده‌یی هه‌رێمی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌بێ بوونی مه‌رجی پێشوه‌خت ده‌ربڕی. 



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 8 2017 5:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.