هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شت ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌، به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش، هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكراده‌كرێت، ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌ڕۆژانی‌ 15 یان 16ی‌ ئه‌م مانگه‌ خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ موچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ نۆی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموز كۆتایی پێده‌هێندرێت و كۆتا ڕۆژی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانیشه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌شی SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ریگرتوه‌، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ ده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "وه‌زاره‌ت ده‌ستی‌ به‌ئاماده‌كاریی كردوه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئابی‌ 2017و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ واته‌ له‌(15 بۆ 16)ی مانگ خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌خۆی‌ ده‌گرێت".

هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، "دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌كه‌و تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌و به‌رله‌هاتنی‌ مانگی‌ (تشرینی‌ دوه‌م واته‌ مانگی‌ 11) سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان موچه‌كه‌یان پێده‌درێت".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  2 مانگ پێشتر - Oct 8 2017 11:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.