هەواڵ
پارتی له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ هاته‌ده‌نگ.."چاوه‌ڕوان مه‌بن"
لێدوانه‌كانی عه‌بادی بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، عیراق و عه‌بادی‌ هیچ نیازێكی‌ بۆ ناردنی موچه‌ هه‌بێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانی ناردنی موچه‌ مه‌بن".

خۆشه‌وی خه‌لیل ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند،"حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ڕاكێشانی سۆزی هاوڵاتیانی هه‌رێم، تا له‌سه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی بۆسه‌ر هه‌رێم ده‌ریكردوه‌ جێبه‌جێیان بكات، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت دۆخی هه‌رێم ئاڵۆزتربكات و گه‌مارۆی ئابوریمان بخاته‌سه‌ر".

وتیشی:"پێشتر ڕێكه‌وتن كراوه‌و به‌ڵێنیشدراوه‌ ئیستیحقاقی هه‌رێم بنێردرێت، جگه‌ له‌وه‌ی موچه‌ په‌یوه‌ستكرا به‌مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه‌، به‌ڵام ناردنی پاره‌ی جوتیاران هیچ په‌یوه‌ندی به‌نه‌وته‌وه‌ نه‌بوو كه‌چی ئه‌وه‌ش به‌بڕیارێك عه‌بادی ڕایگرت".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی پارتی، "ئامانجی عه‌بادی له‌و قسانه‌ ته‌نها بۆ جوڵاندنی شه‌قامی كوردیه‌".

زانیاری زیاتریشی له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو وتی:"هاوڵاتیانی هه‌رێم پێویست ناكات چاوه‌ڕوانی موچه‌بن له‌لایه‌ن به‌غداوه‌،چونكه‌ هیچ نیه‌تێكی باشیان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كوردستان نییه‌، له‌هه‌رێمیش زیاتر له‌ملیۆنێك و 400 هه‌زار فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه‌، ئه‌وان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ موچه‌ی 650 هه‌زار موچه‌خۆر بنێرن، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی موچه‌ چاره‌سه‌رناكات".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Oct 7 2017 2:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.