هەواڵ
ئاگاداریه‌كی‌ به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی مامۆستایانی هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌پشوه‌كه‌ی‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌خوێندنگه‌كانی هه‌رێم، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و بڕیاره‌ له‌ڕۆژی 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2017وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت".

به‌گوێره‌ی‌ ئاگادارینامه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، پشوی ڕۆژانی شه‌ممه‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتوو واته‌ ڕۆژی‌ 14ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 ده‌ستپێده‌كات.

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ئاگاداریه‌كه‌یدا بۆ مامۆستایان ڕاشیگه‌یاندوه‌، "سبه‌ینێ‌ ده‌وامی‌ ئاساییه‌و له‌شه‌ممه‌ی‌ داهاتوتره‌وه‌ پشوه‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Oct 6 2017 8:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.