هەواڵ
ڕۆژێك کرایە پشوو
بۆ پرسه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌شاره‌كه‌، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی‌ (ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان) پشوی‌ فه‌رمیی بێت، له‌بری پارێزگاری سلێمانیش په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات.

عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین له‌بری پارێزگاری سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ SNN نێردراوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "سوپاسی بێپایان ئاراسته‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی (سلێمانی، هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ركوك، دهۆك و هه‌ردوو ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین)و میوانه‌ به‌ڕێزه‌ ناوخۆیی و بیانییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ مام جه‌لال ئاماده‌بون و ماندوبون".

له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "هه‌روه‌ها سوپاسی ته‌واوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆو پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆو به‌رگری شارستانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌و میدیاكارو ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌م كه‌ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێكرد".

له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئاشكرایكردوه‌، "ڕایده‌گه‌یه‌نین بۆ كۆچی دوایی مامی گه‌وره‌مان مام جه‌لال ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌شتی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 له‌سنوری پارێزگای سلێمانی پشوی‌ فه‌رمیه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، ئه‌و پشوه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه‌، "ڕۆژی دوشه‌ممه‌ش نۆی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 6 2017 7:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.