هەواڵ
بارزانی داوای نێوه‌ندگیری له‌فه‌ره‌نسا ده‌كات
مه‌سعود بارزانی داوا له‌ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌كات، نێوه‌ندگیری نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكات، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، میدیای‌ فه‌ره‌نیش ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و داواكاریه‌ی‌ بارزانی‌ ئاشكراده‌كات.

ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه‌، مه‌سعود بارزانی داوای له‌ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كردوه‌، نێوه‌ندگیریی هه‌رێم و به‌غدا بكات، "به‌منزیكانه‌ش وتوێژه‌كان ده‌ستپێده‌كات و له‌ئێستادا تاوتوێی دیاریكردنی شارێكی ئه‌وروپی ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بانگهێشتی هه‌ردولایه‌نی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت، تاوه‌كو  له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه‌".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی‌ چاپی‌ لوبنانی ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، پاریس شوێنێكی گونجاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو ئاوێك به‌ئاگره‌كه‌دا بكات.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بڵاوكرۆته‌وه‌، فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت ڕۆڵێكی گرنگ و به‌سود له‌عیراقدا ببینێت و پێده‌چێت هه‌وڵه‌كه‌ش ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی فه‌ره‌نسای كردو سوربونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌ جیاجیاكاندا دوپاتكرده‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌ ((فه‌ره‌نسا وایده‌بینێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌عیراق پێویستی به‌پته‌وكردن هه‌یه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یه‌وێت ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت له‌یارمه‌تیدانی عیراق بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی له‌و وڵاته‌و ناوچه‌كه‌شدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پێده‌چێت عیراق خۆی له‌نێوه‌ندگیرییه‌كه‌ی ماكرۆن به‌دوربگرێت)).

پێشتریش، د.لوئه‌ی جاف نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌فه‌ره‌نسا به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ خوێندنه‌وه‌كان بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له‌ئێستادا باشترین بژارده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، جێبه‌جێكردنی سیستمی كۆنفیدراڵییه‌ بۆ هه‌رێم".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 6 2017 7:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.