هەواڵ
بارزانی دەستپێشخەرییەکەی عەلاوی قبوڵ دەکات .. SNN ناوەڕۆکەکەی ئاشکرادەکات
مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عیراق، دەستپێشخەرییەکەی ئەیاد عەلاوی قبوڵ دەکەن و ئەندامێکی سەرکردایەتیییەکەش، ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکە بۆ SNN ئاشکرا دەکات.

ھاوکار مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عیراق، بە SNNی راگەیاند: دەستپێشخەرییەکەی ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عیراقمان قبوڵکردووەو دەمێنێتەوە سەر عەلاوی کە چ زەمینەیەک بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆو دیالۆگ لەنێوان ھەرێم و بەغدا دەڕەخسێنێت.

ئاشکراشیکرد، پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەیاد عەلاوی سەردانی مەسعود بارزانی کردو دەستپێشخەری ئەوەی کرد، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ریفراندۆم دوابخرێت و لەو ماوەیەدا گفتۆگۆ لەگەڵ بەغدا بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەگەر نەگەیشتنە ئەنجام، ئەوکاتە وادەیەک بۆ ریفراندۆم دابنرێت.

وتیشی: "دوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم، عەلاوی پەیوەندی بەبارزانییەوە کردۆتەوەو پێی وتووە، ئایا ئامادەییتان تێدایە بۆ گفتوگۆ، بارزانیش لەوەڵامدا وتویەتی، بەڵێ ھیچ لەمەسەلەکە نەگۆڕاوەو دەرگای گفتوگۆمان کراوەتەوە، دەکرێت لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکانمان چارەسەر بکرێت".

سەبارەت بەئەگەری ھەڵپەساردنی ئەنجامی ریفراندۆمەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ و دەستکردن بەگفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ھاوکار مەحمود وتی: "ناکرێت پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان، بوترێت ئەنجامەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ ھەڵدەپەسێردرێن، ئەوە دەکەوێتەوە سەر جۆری گفتوگۆکان".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 5 2017 10:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.