هەواڵ
كاندیدەكەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم ئاشكرا دەكرێت
سەرەڕای كۆتایی هاتنی وادەی تۆماركردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، تائێستا پارتی هیچ كاندیدێكی دیارینەكردووە، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: بەدڵنیاییەوە كاندیدمان بۆ سەرۆكی هەرێم دەبێت و جارێكی دیكەش بارزانی كاندید دەكرێتەوە.

عارف تەیفور ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی راگەیاند: تائێستا كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم تۆمار نەكردووە، بەڵام لەگفتوگۆداین بۆئەوەی كاندیدێكی باش و لێهاتوو دەستنیشان بكرێت.

وتیشی: "بەدڵنیاییەوە وەكو پارتی كاندیدمان دەبێت بۆ سەرۆكایەتی هەرێم".

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ ئەو وادەیە كۆتایی هات، كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە بۆ پێشكەشكردنی كاندید پۆستی سەرۆكی هەرێم دیاریكرابوو.

لەماوەی رابردوودا، مەسعود بارزانی چەندجارێك ئاماژەی بەوەكردووە، كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید ناكاتەوە، لەوبارەیەشەوە عارف تەیفور وتی: "راستەی وای وتووە، بەڵام رەنگە لەئەنجامی فشاری ناوخۆیی پارتی و لایەنەكانی دیكە داوای لێبكرێت، جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید بكاتەوە".

وتیشی: "پێویستە وادەی تۆماركردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم درێژ بكرێتەوە، چونكە ناكرێت تەنها یەك كاندید هەبێت، مانای وایە بەتەسفیە یەكلایی دەبێتەوە".

لەلایەن خۆشییەوە، كاكە مین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ SNN بێئاگایی خۆی دەربڕی لەبارەی دیاریكردنی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم و رایگەیاند: هەرچەندە هیچ بڕیارێك نەدراوە، بەڵام پێموایە هەڵبژاردن دوادەخرێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 2 هەفتە پێشتر - Oct 4 2017 7:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.