هەواڵ
یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین له‌ سلێمانی دابه‌شده‌كرێت
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هاورده‌كردنی به‌نزین له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان راگیراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ رووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌نزین، ئه‌مڕۆ 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی نۆرماڵ له‌سلێمانی دابه‌شده‌كرێت.

محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی به‌SNNی راگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی به‌نزین، ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی نۆرماڵ له‌ سلێمانی دابه‌شده‌كرێت، كه‌ له‌لایه‌ن پاڵاوگه‌ی بازیانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.

وتیشی"به‌نزینه‌كه‌ به‌نرخی بارزگانی ده‌فرۆشرێت نه‌ك حكومی و یه‌ك لیتری به‌ (700)دینار ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا دابینكردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، محه‌مه‌د حه‌سیب وتی"رۆژانه‌ بڕێك له‌پاڵاوگه‌ی بازیان وه‌رده‌گرین و دابه‌شی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ره‌نگه‌ كه‌متر یان زیاتر بێت له‌ ملیۆنێك لیتر به‌نزین".

ره‌تیشیكرده‌وه‌، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا قه‌یرانی به‌نزین دروست ببێت و راشیگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی پاڵاوگه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ ده‌توانین رووبه‌ڕووی ئه‌و قه‌یرانه‌ ببینه‌وه‌.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  3 مانگ پێشتر - Oct 2 2017 8:40AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.