هەواڵ
پارتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی عەبادی دەکات
پارتی دیموکرات لەسەر داواکاریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دادگاییکردنی مەسعود بارزانی ھاتەدەنگ و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: "چارەنووسی ھەرێم و دادگاییکردنی مەسعود بارزانی لەدەستی عیراق نەماوە، با بچن خەمی شکستەکانیان بخۆن".

فازڵ بەشارەتی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەSNNی راگەیاند: ئەگەر عیراق یاسا و بەرپرس و خەمخۆری تێدا بێت، دەبێت لێپرسینەوە لەوانە بکەن کە شەڕی تائیفی و مەزھەبیان دروستکرد و عیراقیان کرد بەگۆمی خوێن، ھاوشێوەی مالکی و دارو دەستەکەی.

وتیشی"چارەنووسی گەلی کوردستان و دادگاییکردنی مەسعود بارزانی لەدەستی عیراق نەماوە، بابچن خەمی شکستەکانیان بخۆن، باسکردنی دادگاییکردنی مەسعود بارزانی زۆر بازاڕی و مایەی گاڵتەجاڕییە".

بەوتەی ئەو سەرکردایەتییەی پارتی، ئەو خۆگیفکردنەوەیەی بەرپرسانی باڵای عیراق و ئەنجومەنی نوێنەران، بەخۆگیفکردنەوەی "قەلەنێر"دەزانم، چونکە "قەلەنێر" کەخۆی گیف کردەوە، تەنھا بە فیکەیەک فش ئەبێتەوە.

سەبارەت بە بەکارھێنانی ھێز بۆ جێبەجێکردنی ئەو ١٣خاڵەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دژی ھەرێم دەریکردوە، بەشارەتی وتی"ھێزی پێشمەرگە شکستی بە سوپای پێشووی عیراق ھێناوە، با حەیدەر عەبادی-یش ھێزی سەربازی بەرامبەر پێشمەرگە تاقیبکاتەوە".


SNN:

ئەرکان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Sep 29 2017 9:17AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.