هەواڵ
داعش په‌لاماری ئه‌م ناوچه‌یه‌یدا..شه‌ڕێكی قورس ده‌ستیپێكرد
تیرۆریستانی داعش په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌نباریانداو شه‌ڕو پێكدادانیش له‌گه‌ڵ سوپای عیراق به‌رده‌وامه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕومادیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا 18 كوژراوو بریندار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون".

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27ی ئه‌یلولی 2017، تیرۆریستانی داعش په‌لاماری ناوچه‌ی تاش و زانكۆیان له‌قه‌زای ڕوومادی دا، سوپای‌ عیراقیش به‌توندی‌ ڕوبه‌ڕویان بۆوه‌، پۆلیسی ئه‌نباریش ڕایگه‌یاند، 20 تیرۆریستی داعش كوژران و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاره‌كه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، 18 كوژراوو بریندار له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و به‌شێكیان برینه‌كانیان سوكه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌و په‌لاماره‌یدا، گروپی تیرۆرستی داعش كه‌ له‌ناوچه‌ی تاشه‌وه‌ ئه‌نجامیداوه‌، 20 ئۆتۆمبێلی به‌كارهێناوه‌، پۆلیسیش ئاشكرایكردوه‌، ئه‌وانه‌ شانه‌ی نوستوی داعش بون، تائێستاش شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامه‌ له‌ڕومادی‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Sep 27 2017 8:58AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.