هەواڵ
فیدراسیۆنی پەنابەران نامەیەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات
فیدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێمی كوردستان نامەیەك لەبارەی هێنانەوەی تەرمی كۆچبەران ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات و سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنیش ڕایدەگەیەنێت: "بەلیستێك ناوەكانمان بۆ رەوانەكردون".

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێمی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: نامەیەكی رەسمیمان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە بۆ هێنانەوەی تەرمی خنكاوەكان و رزگاربووانی روداوی نقومبوونی یەختەكەی 22ی ئەم مانگە كە بووە هۆی خنكانی 21 كەس و رزگاربوونی 40 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان لەكەناراوەكانی توركیا.

وتیشی: "كەسوكاری قوربانیەكان و رزگاربووەكان چەندینجار پەیوەندیان پێوەكردوین و لەوپەڕی نیگەرانیدان، ئێمەش لەو سۆنگەیەوە لیستی ناوی قوربانیەكان و ئەوانەی رزگاربوون ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە تا هاوكارمان بن لەهێنانەوەیان، ئامادەییمان بۆ پێدانی هەموو جۆرە زانیاریەكیش دەربڕیووە".

ئاماژەی بەوەشدا كە نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران لەگەڵ كونسوڵی توركیا كۆبونەوەی كردوەو داوایان ئاڕاستەی حكومەتی توركیا كردوە كە هاوكاریان بكەن لە دۆزینەوەی بێسەرشوێنبووەكان و ئازادكردنی ڕزگاربوانی ڕوداوەكە و نەناشتنی ئەو تەرمانی دۆزاونەتەوە، لەبەرامبەریشدا كونسوڵی توركیا داوای لیست و زانیاری تەواوی كردوەو پێیان دراوە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Sep 24 2017 11:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.