هەواڵ
رێككەوتنێكی نهێنی ئەمریكاو عیراق لەبارەی هەرێمەوە ئاشكرادەكرێت
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران، رێككەوتنێكی نهێنی لەنێوان ئەمریكاو عیراق ئاشكرا دەكات، كە بەپێی ئەو رێككەوتنە، بەغدا ناتوانێت هێز لەدژی هەرێم بجوڵێنێت.

تاڤگە ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: داواكاری عیراق بۆ داخستنی سنووری ئاسمانی بەڕووی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئێران و توركیاوە، كارێكی یاساییە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەروەریی خاكەكەی، بەڵام لەڕووی نێودەوڵەتییەوە ناتوانێت هێڵی ئاسمانی هەرێمی كوردستان رابگرێت.

وتیشی: "تائێستا نازانرێت داخستنی سنووری ئاسمانی لەلایەن ئێران و توركیاوە بەڕووی هەرێمدا چەند دەخایەنێت، ئەوە دەكەوێتەوە سەر رێككەوتنی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم".

سەبارەت بەكاریگەرییەكانی داخستنی سنوورەكان بەڕووی هەرێمدا، تاڤگە ئەحمەد وتی: "ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپاو نەتەوەیەكگرتووەكان، لەگەڵ ریفراندۆمی هەرێمدا نین و هۆشداری خۆشیان داوە، بۆیە پێویستە ئەنجامەكەشی قبوڵ بكرێت".

ئاشكراشكرد ، بەگوێرەی رێككەوتنێكی نهێنی كە لەساڵی 2011 لەنێوان ئەمریكاو عیراقدا كراوە، عیراق ناتوانێت هێز لەدژی هەرێم بەكاربهێنێت و لەو رێككەوتنەدا هەرێمی كوردستان پارێزراوە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Sep 24 2017 10:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.