هەواڵ
به‌غداد چه‌ند بڕیارێكی قورسی له‌هه‌رێم ده‌ركرد .. وورده‌كارییه‌كه‌ی بخوێنه‌ره‌وه‌
حكومه‌تی عیراق داوا له‌ هه‌رێم ده‌كات سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی راده‌ست بكاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێمیش ده‌كات كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی ناوه‌ندین ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كانی ریفراندۆم جێبه‌جێ بكه‌ن.

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، حكومه‌تی عیراق داوا له‌ هه‌رێم ده‌كات سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، به‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو سلێمانیشی راده‌ست بكاته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ 24ی ئه‌یلولی 2017، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند بڕیارێك له‌دژی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه‌ دران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌، داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكاته‌وه‌.
هه‌روه‌ك داواشی له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان كردووه‌، له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، ته‌نها مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن و هه‌رێم فه‌رامۆش بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌، داواشی له‌ داواكاری گشتی كردووه‌، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی عیراقن، ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌ ریفراندۆمدا بكه‌ن.
راگه‌یاندراوه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ یه‌كێكی تر له‌ كاردانه‌وه‌كانی عیراق به‌رامبه‌ر هه‌رێم، بریتی ده‌بێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ له‌ داهاتی نه‌وت خراوه‌ته‌ سه‌ر حسابی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێم. 



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 3 هەفتە پێشتر - Sep 24 2017 8:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.