هەواڵ
گۆڕان بڕیاریدا .. دەنگی بە (بەڵێ) دەبێت
كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ راگەیاندنی دواین هەڵوێستی خۆی لەسەر ریفراندۆم، بەردەوامەو بەگوێرەی زانیارییەكانیش ئەو بزوتنەوەیە دەنگی بە (بەڵێ) دەبێت بۆ ریفراندۆم.

ئێوارەی ئەمڕۆ 24ی ئەیلولی 2017، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆبۆوەو بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNیش، ئەو بزوتنەوەیە بڕیاریداوە بە (بەڵێ) دەنگ بەڕیفراندۆم بدات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر چالاكی موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاندبوو: لەكۆبوونەوەكەدا دواین هەڵوێستی گۆڕان لەسەر پرسی ریفراندۆم بڕیاری لەسەر دەدرێت.

وتیشی: "پێموایە دەنگدەری گۆڕان سەرپشك بكرێت لەنێوان هەڵبژاردنی بژاردەی (بەڵێ و نەخێر) چونكە تاكی كورد بای ئەوە هوشیارە واقیعەكە بخوێنێتەوە".

سەبارەت بەهەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامیشەوە كە بڕیاریاندا بە(بەڵێ) دەنگ بدەن، چالاكی موهەندیس دەڵێت: "كۆمەڵی ئیسلامی حزبێكی سەربەخۆیەو ستراتیژو ئایدۆلۆژیای خۆیان هەیە، ئەوان ئازادن لەوەی چ بژاردەیەك هەڵدەبژێرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Sep 24 2017 7:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.