هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستیپێكرد
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی‌ هه‌رێم واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ 2017ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژدا موچه‌كانیان پێبدرێت.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێدراوه‌، تێیدا ناوی‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ رۆژی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌كانیان دیاریكراوه‌ كه‌بڕیاره‌ له‌رۆژی‌ 26ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ دابه‌ش بكرێت.

1- ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ به‌رواری 26 /9 /2017، مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

- وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن

- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی

- وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان

- وه‌زاره‌تی پلان دانان

- ده‌زگای مین

- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان

- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی

- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان

- ده‌سته‌ی ژینگه‌

- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ

- دیوانی چاودێری دارایی

2- ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 27 /9 /2017، مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

- وه‌زاره‌تی كاره‌با

- وه‌زاره‌تی كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن

- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان

- وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

- مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

3- ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 28 /9 /2017، مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار

- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی

- وه‌زاره‌تی داد

- ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری

- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Sep 24 2017 1:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.