هەواڵ
ئه‌مریكا مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ ئاشكراده‌كات.."هه‌رێم و عیراق به‌جێبێڵن"
حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تیه‌ ڕه‌سمیه‌كه‌ی‌ له‌به‌غدا په‌یامێكی‌ مه‌ترسیدار سه‌باره‌ت به‌ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌و سه‌رجه‌م هاوڵاتیه‌ ئه‌مریكیه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، "چاودێریی پشێویه‌كان بكه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری‌ ڕودانی‌ هه‌یه‌ به‌هۆی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌، دواتر به‌په‌له‌ عیراق و هه‌رێم به‌جێبێڵن".

به‌گوێره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عیراق كه‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیه‌كانی‌ خۆی‌ كردوه‌ له‌هه‌رێم و عیراق و ڕایگه‌یاند، "پێویسته‌ هاوڵاتیانی ئه‌مریكای دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ئاگاداری ئاڵۆزیی و پشێوییه‌كانی داهاتوبن كه‌ پێده‌چێت به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دروستبێت".

هه‌روه‌ك نوێنه‌رایه‌تی‌ ڕه‌سمیی ئه‌مریكا ئاگاداری‌ هاوڵاتیه‌كانی‌ كردۆته‌وه‌، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و له‌هه‌ر گرژیه‌كیش هه‌رێم و عیراقیش به‌جێبهێڵن".

ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ هاوڵاتیانی له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم له‌باشوری‌ كوردستان و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی ده‌ستپێبكات.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Sep 24 2017 11:40AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.