هەواڵ
شیعه‌كان داوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی ده‌كه‌ن
سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌ داوا له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كات هێزی سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك بكات بۆ ده‌ستگیركردنی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك كه‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستانه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "كه‌ركوك له‌بازنه‌یه‌كی ئاگریندایه‌"، ده‌شڵێت:"له‌دوای داعش، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ به‌پاڵپشتی ئیسرائیل ڕوبه‌ڕوی عیراق ده‌بێته‌وه‌".

باقر جه‌بر زوبه‌یدی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عیراق و سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ شیعه‌كان ڕایگه‌یاندوه‌، "ئێستا هێزه‌كانی سوپاو پۆلیس و حه‌شد له‌پێشڕه‌ویدان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌ بۆ چه‌سپاندنی یاساو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق له‌ناوچه‌كه‌دا".

وتیشی:"هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوا له‌حكومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌م، هێزی سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك بكات بۆ ده‌ستگیركردنی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات و یاسای ده‌وڵه‌ت له‌وشاره‌دا".

سه‌ركرده‌ دیاره‌كه‌ی‌ شیعه‌ی‌ عیراق ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، "ئێستا كه‌ركوك له‌بازنه‌یه‌كی ئاگریندایه‌و به‌بیانوی دروستكردنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌پاڵپشتی ئیسرائیل، كۆماری عیراق له‌هه‌ڕه‌شه‌دایه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Sep 23 2017 12:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.