هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیارێكی‌ نوێ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌كات
دوای‌ لابردنی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت و زیادكردنی‌ موچه‌، بڕیاری وه‌رگرتنی‌ باج له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ موچه‌كانیان ده‌گاته‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دینارو وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمیش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ دوای‌ هه‌ڵگرتنی‌ پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێده‌كرێت.

له‌ئێستادا حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌نیازن سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌و باس له‌وه‌شده‌كرێت ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه‌ لاببرێت، ئه‌وا به‌شێكی‌ زۆر له‌فه‌رمانبه‌ران بڕیاری‌ وه‌رگرتنی‌ باج به‌ڕێژه‌ی‌ له‌5% له‌سه‌ریان جێبه‌جێده‌كرێت.

عه‌لی‌ عه‌بدولڕه‌حمان جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی‌ باج له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌و بڕیاره‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌وه‌رگرتنی‌ باج له‌داهاتی‌ موچه‌خۆران و هاوڵاتیان، ئه‌گه‌ر سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر موچه‌خۆران هه‌ڵبگیرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ كه‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دینار ڕێژه‌ی‌ بڕینی‌ باج له‌سه‌ریان په‌یڕه‌وده‌كرێت".

وتیشی‌:"به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ی‌ پێشتر له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌و ڕێنمایی پێده‌كراوه‌، هه‌ر فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتیه‌ك كه‌ داهاتێكی‌ ده‌ستده‌كه‌وێت و داهاتی‌ مانگانه‌ی‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دینار، بڕیاری باجی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ وه‌رگرتنی‌ باج له‌هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران، ناكرێت كه‌سێك له‌یه‌ك كاتدا دوو داهاتی‌ هه‌بێت به‌تایبه‌ت كه‌ له‌حكومه‌تدا دوو موچه‌ی‌ هه‌بێت یاخود دوو داهاتی‌ هه‌بێت، "ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌لی كار كه‌مبكاته‌وه‌".

به‌وته‌ی‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی‌ باج له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی، "هه‌ركاتێك سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ لاببرێت و بڕیاری زیادكردنی‌ موچه‌ بدرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و باجه‌ له‌سه‌ر موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی‌ كۆی گشتی‌ موچه‌كانیان لێیان ده‌بڕدرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Sep 23 2017 10:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.