هەواڵ
توركیا بۆ بارزانی‌: دڵنیاین په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌
حكومه‌تی‌ توركیا له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی توركیا بۆ دژایه‌تی‌ ڕیفراندۆم، حكومه‌تی‌ توركیا جارێكی‌ دیكه‌ هاته‌وه‌ سه‌رخه‌ت و وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ش ڕایگه‌یاند، "دڵنیابن بارزانی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و ئێمه‌ش نه‌ك به‌دواخستن هه‌ر ڕێگه‌ ناده‌ین ڕیفراندۆم نه‌ك ئێستا، به‌ڵكو هیچ كاتێك بكرێت".

دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو به‌كر بۆزداغ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ توركیا كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ له‌شاری‌ ئه‌نكه‌ره‌ سازكردو تێیدا به‌ڕونی‌ هه‌ڵوێستی‌ حكومه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆم ئاشكراكردو جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، "ئێمه‌ ڕێگه‌ به‌دواخستنی ڕیفراندۆمیش ناده‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت به‌یه‌كجاریی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌".

بۆزداغ هۆشداریی به‌هه‌رێمی‌ كوردستانداو ئاشكرایكرد، "ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه‌، توشی‌ چه‌ندین كێشه‌ ده‌بن كه‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕێتان نه‌كردوه‌، چونكه‌ دڵنیابن ڕێگه‌ به‌دابه‌شبونی‌ عیراق ناده‌ین، جگه‌ له‌ئیسرائیل زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌واَه‌تی‌ دژی‌ ڕیفراندۆمن".

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌موسڵ و كه‌ركوك كرد وه‌كو دوو ناوچه‌ی‌ گرنگ و جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ زۆر لای‌ توركیا جێگه‌ی‌ مه‌به‌ستن، چونكه‌ هه‌ندێك كێشه‌ی‌ مێژوییان هه‌یه‌و تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراون، ئیتر چۆن ڕیفراندۆمیان تێداده‌كرێت".

وه‌كو دوا په‌یامی‌ توركیا بۆ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی هه‌رێم بۆزداغ وتی‌:"وه‌كو توركیا بۆ دواجار لێره‌وه‌ بانگه‌واز له‌هه‌رێم ده‌كه‌ین و داوایان لێده‌كه‌ین به‌عه‌قڵێكی‌ سه‌لیمه‌وه‌ هه‌نگاوبنێن و ده‌ست له‌م ڕیفراندۆمه‌ هه‌ڵبگرن و ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بكه‌ن خێر بۆ ناوچه‌كه‌ دێته‌ ئاراوه‌".

ئه‌وه‌ی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئێمه‌ وه‌كو توركیا به‌دواخستنی‌ ڕیفراندۆم ڕازی‌ نابین و دژی‌ دواخستنیشین، به‌ڵكو داوای‌ ئێمه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی‌ و هیچ كاتیش ڕێگه‌ناده‌ین ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێت".

سه‌باره‌ت به‌دوا په‌یامی‌ بارزانیش له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ توركیا ڕونیكرده‌وه‌، "دڵنیابن بارزانی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌ڕیفراندۆم و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌نجامنادرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Sep 23 2017 8:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.