هەواڵ
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌..گۆڕانكاریی گه‌وره‌ ڕوده‌دات
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ به‌گۆڕانكاریی گه‌وره‌ ده‌كات له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوداو به‌ر له‌واده‌ی‌ ڕیفراندۆم، جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش له‌زاری‌ ئه‌ندامێكیه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕۆژانی‌ داهاتودا گۆڕانیش بڕیارێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌دات، ده‌شڵێت:"مانه‌وه‌ی‌ سێ وه‌زیره‌كه‌ی‌ دیكه‌مان له‌كابینه‌ی‌ حكومه‌ت له‌لایه‌ن جڤاتی‌ نیشتمانیه‌وه‌ بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت".

عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ یاخود دورخستنه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان بونی‌ نییه‌، به‌وپێیه‌ی‌ په‌رله‌مان نوێنه‌ری‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ خه‌ڵكه‌و نوێنه‌ری‌ هه‌مولایه‌نه‌كانه‌، به‌ڵام وه‌زیره‌كانی‌ گۆڕان ڕه‌وانه‌ی‌ ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌".
وتیشی‌:"پرسی كشانه‌وه‌ یاخود ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ وه‌زیره‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ گۆڕان له‌كابینه‌ی‌ حكومه‌ت له‌لایه‌ن خودی وه‌زیرێكه‌وه‌ یاخود ئه‌ندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌، بڕیاری له‌باره‌وه‌ نادرێت به‌ڵكو  جڤاتی نیشتمانی‌ یه‌كلای ده‌كاته‌وه‌".
ڕونیشكرده‌وه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوداو به‌ر له‌واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم، گۆڕانكاری‌ گه‌وره‌ ڕوبدات، "له‌ئێستاشدا ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌فیعلی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ كابینه‌ی‌ حكومی‌ هه‌رێمین".
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، تائێستا پرسی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له‌كابینه‌ی‌ حكومه‌ت نه‌خراوه‌ته‌ ئه‌جێندای دانیشتنه‌كانی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانیه‌وه‌، "هه‌ركات كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و پرسه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م جڤات تاوتوێده‌كرێت و بڕیاری‌ كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌درێت".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت و ئه‌نجامنه‌دانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه‌، "هه‌ركات ئه‌و بڕیاره‌ بدرێت جڤاتی‌ نیشتیمانیی دانیشتن ده‌كات و بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات".



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

 3 هەفتە پێشتر - Sep 22 2017 8:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.