هەواڵ
له‌سیستمی نوێی موچه‌.. چه‌ند وه‌زاره‌تێك (100%)ی موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن
حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئاماده‌كاریدایه‌ بۆجێبه‌جێكردنی سیستمێكی نوێی موچه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی SNNیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ئه‌وانه‌ی له‌ئێستادا(100%)ی موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، له‌سیستمه‌كه‌ به‌ده‌رده‌كرێن و كه‌مترین موچه‌ش (300)هه‌زار دینار ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، تائێستا بژارده‌ی هه‌ره‌ به‌هێز كه‌ كاری له‌سه‌رده‌كرێت بۆدانانی سیستمی نوێی موچه‌،"پێدانی موچه‌ی(بنه‌ڕه‌تی، ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌، هاوسه‌رو منداڵ)ه‌، ئه‌وانه‌شی موچه‌كه‌یان له‌ (300)هه‌زار دینار كه‌متربێت، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان لێنابڕێت، به‌وپێیه‌ش كه‌مترین موچه‌ له‌سیستمه‌كه‌دا (300)هه‌زار دینار ده‌بێت".
هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، به‌پێی سیستمه‌ نوێیه‌كه‌، هه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان (100%)ی موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، چونكه‌ پێش پاشه‌كه‌وتی موچه‌، ته‌نها موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌و هاوسه‌رو منداڵیان وه‌رگرتووه‌.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،"سیستمی نوێی موچه‌، دادپه‌روه‌ری زۆری تێدایه‌، چونكه‌ به‌راورد به‌سیستمی پێشوو، جیاوازی موچه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مده‌كاته‌وه‌".
سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ی به‌ده‌ر ده‌كرێن له‌سیستمی نوێی موچه‌، له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: ئامانجی سیستمه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا پاشه‌كه‌وتێكی زۆر له‌موچه‌كانیان كراوه‌، موچه‌كانیان بۆ چاكبكرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ SNN، له‌سیستمه‌ نوێیه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ده‌زگای ئاسایش و ئه‌وانه‌ی له‌ئێستادا (100%)ی موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، موچه‌كانیان وه‌كخۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌ستكاری ناكرێت،"به‌ڵام هێزه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رماڵه‌یه‌كیان بۆخه‌رج ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ زۆر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن".
راشیگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر سیستمه‌كه‌ نه‌دراوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆجێبه‌جێكردنی دیارینه‌كراوه‌، چونكه‌ حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌ئه‌نجامی سیستمه‌كه‌وه‌ زیاد ده‌كات، به‌راوردی بكات به‌داهاتی نه‌وت و ناوخۆ، پاشان بڕیاری له‌سه‌ر بدات.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  3 مانگ پێشتر - Sep 22 2017 3:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.