هەواڵ
حكومەت موچە پاشەكەوتكراوەكان دەداتەوە
سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، ئاشكرایدەكات حكومەت و پەرلەمان لەسەر چاككردنی سیستمی مووچەو نەهێشتنی پاشەكەوت و دانانی سندوقی داهاتە نەوتی و گازییەكان رێككەوتوون، راشیدەگەیەنێت: حكومەت میكانیزمێك بۆ دانەوەی پاشەكەوتەكان دادەنێت.

د.شێركۆ جەودەت، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پەرلەمان و حكومەت، بڕیاریدرا لیژنەكان ئامادەكاری بكەن بۆ كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەو دامەزراندنی سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەكان بۆ شەفافیەت و وردبینیكردن و كۆنترۆلكردن و ئاراستەكردنی داهاتی نەوت و گاز بۆ بوژانەوەی كوردستان.

وتیشی: هەروەها لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت دەكەن بۆ دیاریكردنی كاتێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتی موچەو میكانیزمێكی روونیش لەلایەن حكومەتەوە دابنرێ بۆ چۆنیەتی دانەوەی بڕی پاشەكەوتەكە.

د. شێركۆ جەودەت ئاشكراشیكرد، هەروەها بڕیاردراوە دوای رێككەوتنی لیژنەكانی حكومەت و پەرلەمان و ئامادەكردنی دوو پرۆژە لەوبارەیەوە، دەخرێتە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندكردنی.


SNN:

ئارام سەرحەد

 مانگ پێشتر - Sep 20 2017 4:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.