هەواڵ
لەبارەی سەردانەکەی بارزانی بۆ سلێمانی گۆڕان پەیامێک بڵاودەکاتەوە
لەسەر سەردانەکەی سبەینێی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  بۆ شاری سلێمانی و دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ڕیفراندۆم، بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوە دەدات، بەرپرسێکی باڵای ئەو بزوتنەوەیەش دوایین ھەڵوێستیان لەبارەی سەردانەکەیان و کۆبونەوەیان لەگەڵ بارزانی ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی میدیاکانی پارتی، بڕیاروایە سبەینێ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی بکات، دەنگۆی ئەوەش ھەیە کە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەکات و داوایان لێدەکات بەشداری ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلول بکەن و دەنگ بەبەڵێ بدەن.

ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا باس لەوەنەکراوە مەسعود بارزانی داوای کۆبونەوەی لەبزوتنەوەی گۆڕان کردبێت".

وتیشی:"ئەگەر ھەر داوایەکی لەو شێوەیەش بکات، بزوتنەوەی گۆڕان پێناچێت ڕەتیبکاتەوە، ھەرچەندە پرسێکی لەو شێوەیە لەلایەن خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕانەوە یەکلادەکرێتەوە".

جێگری سەرۆکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نین، بەڵکو پێیانوایە کاتەکەی گونجاونییە بەوپێیەی زۆربەی وڵاتە زلھێزەکان و عیراق و تورکیاو ئێرانیش دژایەتی خۆیان نیشانداوە، "جگەلەوەش دواجار ھاوڵاتیان سەرپشکن کەدەنگ بەڕیفراندۆم دەدەن یاخود نا، بەڵام ئێمە کات و ساتی پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەگونجاو نازانین".

ژاژڵەی جەختی لەسەرئەوەشکردەوە، ئەگەر بارزانی سەردانی سلێمانی بکات و داوای کۆبونەوە لەبزوتنەوەی گۆڕان بکات، "بەدڵنیایەوە داوای لێدەکەین ڕیفراندۆم دوابخرێت و کاتێکی دیکە ئەنجامبدرێت بەوپێیەی فشارەکانی سەر ھەرێم ڕویان لەزیادبونکردوە، دواجاریش بەزیانی ھاوڵاتیان  و ھەرێم دەشێکێتەوە".


SNN:

  3 مانگ پێشتر - Sep 19 2017 8:30AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.