هەواڵ
هاتوچۆ په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات..ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ زۆر مه‌ترسیداره‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چه‌ند زانیاریه‌كی‌ مه‌ترسیدار له‌باره‌ی‌ جۆره‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ده‌دات كه‌ هاورده‌ی‌ هه‌رێم كراون، له‌په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كڕینی‌ ئۆتۆمبێلی‌ مه‌لیكه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌"، به‌رپرسێكی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانیش چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و چه‌ند كه‌موكوڕیه‌كی‌ مه‌ترسیداری‌ ئۆتۆمبێله‌ مه‌لیكه‌كان ئاشكراده‌كات.

به‌قاچاغ ده‌هێنرێت

هێمن ساڵح لێپرسراوی‌  لیژنه‌كانی‌ پشكنین له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "كۆی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ كه‌ له‌سنوره‌كانه‌وه‌ داخڵی‌ هه‌رێم ده‌كرێن به‌كۆمه‌ڵێك فلته‌ردا تێپه‌ڕده‌بن، به‌ڵام جۆرێكی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ به‌كوالێتی‌ كۆنترۆڵدا تێنه‌په‌ڕیون و به‌شێوه‌ی‌ قاچاغ هێنراون یان ئۆتۆمبێلی‌ بڕاوه‌ن و له‌هه‌رێم لێكده‌درێنه‌وه‌".

په‌یامێك بۆ هاوڵاتیان..ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ تۆمارناكرێن

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ هاتوچۆ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی‌ كه‌ بڕاوه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تۆمارناكرێن و له‌داهاتوشدا بڕیاریان له‌سه‌رده‌درێت، ئه‌وانه‌شی‌ به‌مه‌لیكه‌ ناسراون و یان ئه‌وانه‌ی‌ سوكانیان لای‌ ڕاسته‌و ئێستا سوكانه‌كانیان ده‌گۆڕدرێن بۆ لای‌ چه‌پ، به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ هه‌موو مامه‌ڵه‌كانیان ڕاگیراوه‌.

له‌م ئۆتۆمبێلانه‌دا كه‌موكوڕیه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌

سه‌باره‌ت به‌گرفتی‌ گۆڕینی‌ سوكانه‌كانیان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ هاتوچۆ وتی‌:"له‌كاتی‌ گۆڕینی‌ سوكانه‌كانیان ژماره‌یه‌ك كێشه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دروستده‌بێت، چونكه‌ نازانرێت كێ‌ گۆڕیویه‌تی‌ و كه‌ی‌ گۆڕاوه‌، زۆریش به‌نه‌شاره‌زایی و ئیهمالی‌ كراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، هه‌ندێك شوێن هه‌ن ئه‌و گۆڕانكاریه‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ (دوبه‌ی‌، خانه‌قین، نه‌جه‌ف، یان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان)، به‌ڵام "هیچ مه‌رجێكی‌ ئه‌ندازیاری‌ تێدا ڕه‌چاو نه‌كراوه‌و هیچ حسابێكیش بۆ ورده‌كاریه‌كان نه‌كراوه‌".

كه‌موكوڕیه‌كان بزانه‌..مه‌ترسیداره‌

لێپرسراوی‌  لیژنه‌كانی‌ پشكنین له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ نمونه‌شی‌ بۆ قسه‌كانی‌ هێنایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "له‌كاتی‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك ورده‌كاری‌ هه‌یه‌ حسابیان بۆ نه‌كردوه‌، به‌شێوه‌ی‌ خێرا گواستنه‌وه‌ی‌ بۆكراوه‌ ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ دروستبونی‌ ڕوداو، یه‌كێك له‌وانه‌ش سوكانی‌ قورس ده‌بێت، چونكه‌ به‌هه‌نده‌سی‌ دانانرێن، گه‌رمی‌ جامی‌ ئۆتۆمبێله‌كانیش نابه‌ستن و گه‌رمی‌ جامیان تێدانییه‌".

پاتری‌ له‌سه‌ر ده‌كشنی‌ ئۆتۆمبێله‌!

مه‌ترسیه‌كی‌ دیكه‌شی‌ ڕاگه‌یاندو وتی‌:"پاتری‌ ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر ده‌كشنی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دانراوه‌ له‌كاتی‌ گۆڕنكاریه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌رمبونی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌و پاتریه‌كه‌ ده‌ته‌قێت، هاوكات كه‌تاوته‌كانیش له‌نزیك گه‌رمی‌ بزوێنه‌ر داده‌نرێت، كه‌ پێویسته‌ دوربێت، كه‌موكوڕیه‌كی‌ دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ سكلێته‌ری‌ به‌نزین له‌گه‌ڵ ئیستۆپ زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ببنه‌ كێشه‌ بۆ شۆفێر".

هاتوچۆی‌ هه‌رێم په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ هه‌یه‌

سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ هاتوچۆی‌ گشتی‌ هه‌رێم په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان كردو عه‌بدولقادر عه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی‌ SNNوه‌ هێمای‌ به‌وه‌كرد، "ئێمه‌ پێمانباشه‌ هاوڵاتیان له‌كڕینی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ بێسه‌ره‌تان و بڕاوه‌ن دوربكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ له‌كاتی‌ تۆماركردنیان گرفتی‌ زۆریان هه‌یه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Sep 9 2017 11:23AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.