هەواڵ
ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆدایكان و باوكان..ئه‌م یاریه‌ نه‌خۆشی‌ مه‌ترسیداری‌ پێوه‌یه‌
له‌باره‌ی‌ یاریه‌كه‌ی‌ مه‌ترسیداره‌وه‌ هۆشداریی به‌دایكان و باوكان ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانیش ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ پێویست ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "جۆره‌ جیوه‌یه‌ك له‌بازاڕه‌كاندا هه‌یه‌ به‌نهێنی‌ ده‌فرۆشرێت كه‌ چه‌ندین نه‌خۆشی‌ مه‌ترسیداری‌ پێوه‌یه‌".

سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "جۆره‌ جیوه‌یه‌ك كه‌ منداڵان بۆ یاریكردن به‌كاریده‌هێنن و له‌بازاره‌كاندا هه‌یه‌، له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و له‌هه‌ر شوێنێكیش بفرۆشرێت لیژنه‌كانی چاودێری بازرگانی ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرن".

وتیشی‌:"ماده‌ی جیوه‌ پێكهاته‌كه‌ی خراپه‌و زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست یان پێستی منداڵان بكه‌وێت، ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌نه‌خۆشی مه‌ترسیدار هه‌یه‌".

له‌په‌یامێكیشیدا بۆ دایكان و باوكان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتی:"داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دوربگرن له‌كڕینی ئه‌وجۆره‌ یاریه‌و منداڵه‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌زیانه‌كانی".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - Sep 8 2017 9:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.