ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
كرم له‌جۆره‌ شاتوویه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت
SNN: كۆسار مه‌حمود

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواداچون بۆ جۆره‌ شاتوویه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ له‌بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت:ئیجرائاتی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌شتی خراپ بوو ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.

له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا گرته‌ی  جۆره‌ شاتوویه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ شیاوی خواردن نییه‌ و كرمی تێدایه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئومێد محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌SNNی راگه‌یاند: ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌مان بینوه‌ كه‌بڵاوبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێنانی ئه‌م شاتووه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ سێ ڕۆژ ده‌بێت و ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه‌، واته‌ نوێیه‌، به‌ڵام له‌سلێمانی شاتوه‌كه‌ زۆره‌.

وتیشی: ئه‌مڕۆ 20 ی 5 ی 2019، به‌دواداچون ده‌كه‌ین بۆ ڤیدیۆكه‌ بزانین ناو هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ یان شوێنێكی كه‌یه‌ و له‌ڕاستی بونی كرمه‌كه‌ ده‌كۆڵینه‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌ر له‌عه‌لوه‌كانه‌وه‌ هێنرابوو، ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ین كه‌ لێوه‌ی هێناویه‌تی، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆش له‌ سلێمانیه‌وه‌ هێنرابوو، به‌دواداچون ده‌كه‌ین كه‌ له‌كوێ كڕیویه‌تی  و لیژنه‌كانی سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ین كاری پێویستی له‌باره‌وه‌ بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌درێژای مانگی ڕه‌مه‌زان لیژنه‌كانیان چاودێری وردی بازاڕ ده‌كه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێك هه‌ر بابه‌تێكی به‌سه‌رچو هه‌بێت، له‌ناوی ده‌به‌ین و ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ بو ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌بازاڕه‌كاندا.

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - May 20 2019 2:38PM
3279
بابه‌تی زیاتر